top of page
This website was created by Confederation of Kurds in Europe

پاریس.. کۆڕێکی نێودەوڵەتی لەسەر بارودۆخی هەنۆکەی کوردستان و عێراق و پێشبینییەکان


پاریس:


لەسەر بانگهێشتی ئەنستوتیوی کوردی لە پاریس، رۆژی دووشەمە ڕێکەوتی ١٢\١٢\٢٠٢٢ئامادەبووین لە کۆڕێکی نێودەوڵەتی لەسەر ( باردودۆخی کوردستان و عێراق، بارودۆخی هەنۆکەیی و پێشبینییەکان)، .


لەم کۆرەدا کە لە چەندین بابەت گفتوگۆ کران لەوانە، ناکۆکی نێوان هەولێرو بەغداو شەڕی دژی داعش لەساڵی ٢٠١٤ەوە تا ئێستا سەدان هەزار هاووڵاتی ئاوارەی ئەم جەنگەیە (مەسیحی و ئێزدی و عەرەبی سوننە) و پەنابەرانی کوردی سوری و ئێرانی زۆرجاریش بابەتی بۆردومانی فڕۆکە و تۆپخانەکانی تورکیا و هەروەها لەم دواییانە لەلایەن سوپای ئێرانەوە. هەووەها بەندەکانی لەسەر چارەنووسی ناوچە کوردستانیە بەناو جێناکۆکەکان و پارێزگای کەرکوکیش لەلایەن حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی بەغداوە پشتگوێ خراون و، هەروەها دادگای باڵای فیدراڵیان دانەناوە بۆ دادگاییکردنی یاسای دەستووری.


جێگای ئاماژەیە، کە چەندین کەسایەتی ئەکادیمی و سیاسی و ڕۆشنبیری لە کوردستان و فەرەنسا بەشداری کۆبوونەوەکەیان کرد و تێیدا تێڕوانین و شیکردنەوەی خۆیان لەسەر ئەم گفتوگۆیە هەمە لایەنە خستەڕوو


بەڕێز کاک ئەردەلان عەبداللاهی جێگری سەرۆکی فیدراسیونی کۆمەڵە کوردییەکانی فەرەنسا، ئامادەی کۆڕەکە بوو.




0 views
bottom of page